Language Arabic   

Menu

ئاگاداری

چاپكردن

 

Shaho products

Hair Tonic

 

Hair Cream

 

Eyebrow Cream

 

Shampoo

به‌رهه‌مکانی شاهوی سروشتی بۆ چاره‌سه‌رکردن و خۆ پاراستن له‌ گرتفه‌کانی پێست و موو چاره‌سه‌ری سه‌رڕوتانه‌وه‌ و هاندانی دووباره‌ ڕواندنه‌وه‌یان به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی


Shaho hair care


داهێنان و داهێنه‌ر

داهێنان

شاهۆ له ساڵی 1993 دا گیراوەیه كی بۆ له ڕوەكی سروشتی درست كرد بۆ له ناوبردنی كه ڕوی پێستی مرۆڤ به تایبه تی كه ڕوی نێوان په نجه كانی پێی مرۆڤ و نه هێشتنی بۆنی ناخۆشی بن باخه ڵ .

 

له ساڵی 1995 توانی ئه م چارەسه رە بۆ وەرینی قژ وەرین و دووبارە ڕواندنه وەی دروست بكات.

 

له‌ ساڵی 1998 تا ساڵی 2003 توێژینهوه‌یه‌کی زانستی ئه‌کادیمی ئه‌نجامداوه‌ که‌ به‌ چه‌ندین قۆناغی جیاجیا تێپه‌ڕبوه‌ ، به‌ مه‌به‌ستی پێشخستن و ئاسانکردنی شێوازی به‌کارهێنان ، سه‌دان که‌س له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ و به‌ته‌مه‌نی حه‌ڤده‌ تا حه‌فتا ساڵ به‌شداری به‌کارهێنانی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یان کردوه‌ ، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ و ئه‌نجامه‌کانی له‌ نه‌خشه‌ی تایبه‌تدا پۆڵین کراون ،

  و ئه‌م تویژینه‌وه‌یه‌ و ئانجامه‌کانی به‌ هه‌ردوو زمانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی له‌ سه‌رئاستی نێو ده‌وڵه‌تی بڵاو کراوته‌وه‌ له‌وانه‌ رێکخراوی نێو ده‌وڵتی بۆ پاراستنی مافی زانستی/ ویپۆ / جنێف /  سویسرا ( بۆ بینینی ئه‌م دۆکۆمێنته‌ ئێره‌ کلیکه‌) و هه‌روه‌ها بنکه‌کانی  تۆمارکردن و به‌خشینی  داهێنانی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته‌ یکگرتوه‌کانی ئه‌مریکا

 

 ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ له‌ بنکه‌ی داهێنانی ئه‌ڵمانیا تۆمارکراوه‌ و بڕوانامه‌ی داهێنانی پێ به‌خشراوه‌  وهه‌روه‌ها له‌ بنکه‌کانی به‌خشینی داهێنان له‌ وڵاتانی یه‌کێتی  ئه‌وروپا و و ئه‌مریکا تۆمارکراوه‌ .

 

ئێستا ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ له‌ جیهاندا ناسراو و باوه‌ڕپێکراوه‌ و به‌کاردێت . ئێستا ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ وه‌کو به‌رهه‌می کۆسمه‌تیکی سروشتی کاریگه‌ر به‌هاوکاری  هه‌ردوو کۆمپانیای ئه‌ڵمانی ( برێشت و جۆزیفا دیورۆلف ناتور پرۆدوکت ) به‌رهه‌م دێت   له‌ ئه‌ڵمانیا دروست ئه‌کرێت له‌ گیای کوردستان و له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ ئازادی ئه‌فرۆشرێت .

 گرنگی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ ( ئه‌م داهێنانه‌ ) له‌وه‌ دایه/

1.له‌ ڕوه‌کی سروشتی به‌رهه‌م دێت

2. کاریگه‌ری له‌ سه‌ر پێسته‌ ، له ڕێگه ی نۆرمالیزه كردنه وه ی خانه كانی پێستو و كرداره كانی چالاك كردنه وەی ڕەگی مووەكان  كۆمه ڵێك له گرفته كانی  پێست چاره سه ر ده كات به تایبه تی سه‌ڕوتانه‌وه‌ ڕاده‌گرێت و  دوو بارە  روواندەنه وەی مووەكان هاندەدات و  خورانی پێست و كرێشك چارەسه ر ئه كات و نایه‌ڵێت مووه‌کان پیر و سپی ببن

3. هیچ زیانێکی لاوه‌کی نیه‌ و بۆ هه‌موو جۆره‌ پێستێک و موویه‌ك گونجاوه‌

4. کاریگه‌ری له‌ سه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ به‌کاری دێنیت بۆی

5. کاریگه‌ری تا ماوه‌یه‌کی زۆر دوای به‌کارهێنان ده‌مێنێت ، که‌سانێک که‌ بیانه‌وێت خۆ بپارێزن له‌ گرفته‌کانی پێست و موو و یان ئه‌م گرفتانه‌ له‌ لایان که‌م بێت ده‌توانن ته‌نها یه‌کجار له‌ ساڵێکدا یه‌کێك له‌م به‌رهه‌مانه‌ به‌کاربێنن ‌ به‌رهه‌مه‌کانی شاهۆ

داهێنه‌ر / که‌سایه‌تی و شاره‌زایی له‌ بواری گیاده‌رمانی دا

 

شاهۆ ئیسماعیل به رزنجی له زۆر بواردا شارەزایی هه یه بڕوا نامه ی دبلۆمی كارەبا و

 به كالۆریۆس له یاسا  به‌کالۆریۆس له‌ زمانی ئینگلیزدا وەرگرتوه بۆ ماوەی ساڵێك پارێزەر بوە ، پاشان پۆستی به ڕێوەبردنی  ناحیه كانی ( قادر كه ره م، باتوفه و بارزان)ی وەرگرتوە و به ردەوامه له خزمه تی فه رمان به ری .

شارەزایی له بواری گیا دەرمانی و ڕوەك ناسی له باوكێوه بۆ ماوەته وە .

 

 له‌و بارەیه وە شاهۆ دەڵێت /.

 باوكم ( شێخ ئیسماعیل كوڕی شێخ عه بدول كه ریم  به رزنجی 1904-1992 ) ی قادر كه رەم له بنه ماڵه ی شێخ حه سه نی  قه رەچێوارە كه به بنه ماڵه یه كی ئایین په روەر و ڕێ نیشاندەر ناسروان له سه ر ڕێبازی پیرۆزی قادری . له و كاته وە بیرم بێت باوكم وەكو نوژدارێكی میلی له ناوچه كه دا ناسراو بوو له هه موو لایه كه وە خه ڵكی ، ئه ویش به بێ به رامبه ر چی بۆ بكرایه بكرایه درێغی نه دەكرد له خزمه ت كردن . باوكم زانیاریه كانی له باوكیه وه شێخ عه بدولكه ریمی قادر كه رەم بۆ مابوەوە كه زۆر باڵا دەست بووه له و بوارەدا ، ئه م زانیاریانه دەس به دەس له باوانه وە بۆ نه وەكان ماونه ته وە تا گه شتۆته لای من ، منیش وه كو ئه مانه تێك پاراستومه هه وڵی پێشخستنیم داوە تا كار گه یشته ئه م سه ركه وتنه ی له باریه وە دەدوێین .

  باوكم چه ندین دیمانه و گفتوگۆی له بارەوە له گه ڵدا سازدرابوو به نوسراوی ژمارە (22/5 له 04.07.1978 ) له لایه ن (مؤسسةالبحث العلمي-مركز بحوث العقاقيروالنباتات الطبية ) که‌ئه‌کاته‌ جه‌نابی دکتۆر عه‌لی عه‌سکه‌ری سه‌رۆکی بوو سوپاس كراوە و ڕێزی لێ گیراوە به رانبه ر  به و زانیاریانه ی كه دەربارەی چه ند جۆره ڕوەكێكی دەرمانی كه پێیانی ناسندبوو.

 به ڕێز جه‌نابی دكتۆر عه‌لی عه‌سكه‌ری مامۆستاش بوو له زانكۆی به‌غداد / كۆلیجی كشتوكاڵ و ئێستا له وڵاتی هۆ ڵه ندا دەژێت  ، كه كه سێكی زۆر شارەزایه له و بوارەدا چه ند جارێك سه ردانی باوكمی كرد بۆ قادر كه رەم بۆ هه مان مه به ست

و له گۆڤاری ته ندورستی و كۆمه ڵ ژمارە (12-24) له (2-1989 ) چاوپێكه وتنی له گه ڵدا سازدراوە ، دوای كۆچ كردنی له( 05.08.1992) به دوای ئه وبابه تانه دا دەچوم كه خۆشی ویستبون ، له ونه ش به كارهێنانی ڕوەك بۆ چارەسه ری نه خۆشی به تایبه تی نه خۆشیه كانی پێست).

شاهۆ له ساڵی 1993 دا گیراوەیه كی بۆ له ڕوەكی سروشتی درست كرد بۆ له ناوبردنی كه ڕوی پێستی مرۆڤ به تایبه تی كه ڕوی نێوان په نجه كانی پێی مرۆڤ و نه هێشتنی بۆنی ناخۆشی بن باخه ڵ .

له ساڵی 1995 توانی ئه م چارەسه رە بۆ وەرینی قژ وەرین و دووبارە ڕواندنه وەی دروست بكات.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------


Contact: Shaho Hair Care / Kiesstr. 69 / Darmstadt 64283 / Germany / Tel. +49 6151 1546 980 / Fax: +49 6151 307 2174 / Email: contact@shaho.eu

Shaho A

before

after

 

 

 

 

 

 

before

after

 

 
before
after

 

 

before

after

 
 
Copyright 2004 by www.shaho.eu
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


Counter